به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد رەسووڵ شێخی زادە بەرپرسی گشتی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی پارێزگای کوردستان بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لە خێرخوازەکانی سنە پێنج خانووی بۆ پێنج بنەماڵەی خاوەن پێداویستی ژێر چاوەدێری ئەو بنکەیە لە شاری سنە، کڕیوە، وتی: بۆ کڕینی ئەو پێنج خانووە ئەو خێرخوازە یەک ملیار و ٧٧٠ ملیۆن تمەن یارمەتیی داوە.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی گرێبەستێک کە لە نێوان کومیتەی ئیمداد و ئەو کەسە خێرخوازە واژۆ کراوە، بڕیار درا لە قۆناغەکانی دواییشدا کومیتەی ئیمداد زەوی تەرخان بکات و ئەو کەسە و خانووەکان چێبکات بۆ بنەماڵە خاوەن پێداویستییەکان.
شێخی زادە وتی: ئەو بنکەیە یەکمایەتی دەداتە دابین کردنی خانووبەرە بۆ بنەماڵەی هەتیو، نەخۆشە بێ چارەسەرییەکان و ئەوانەی کە ژن سەرپەرشتی بنەماڵەکەیە و حەشیمەتی بنەماڵەکە سەرووی سێ کەس بێت.